خالید شوانی: كوردانی كەركوك بۆ هەموو جیهانی دەسەلمێنن كە چیتر زوڵم قبووڵ ناكەن

خالید شوانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی دووشەممە كوردانی كەركوك بۆ هەموو جیهانی دەسەلمێنن كە چیتر زوڵم قبووڵ ناكەن و وەكو یەكێتی ژووری ئۆپەراسیۆنمان بۆ دەنگدان پێكهێناوە هەر كێشەیەك هەبێت بەپەلە چارەسەری بكەین.

راشیگەیاند، بە دەنگدان دەتوانین ئەو سیاسەتە بسڕینەوە كە لە شەش ساڵی رابردوودا دژی پێكهاتەكانی كەركوك كراوە و سەردەمێكی نوێ دەستپێبكەین كە سەرجەم پێكهاتەكان بەشداربن لە دەسەڵات.

وتیشی، “رۆژی دووشەممە كوردانی كەركوك بڕیاری خۆیان دەدەن و بۆ هەموو جیهانی دەسەلمێنن كە چیتر زوڵم قبووڵ ناكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. مورشید خەزنەوی: کوردبوون ئەرکێکی پیرۆزە و قەدەری ئێمەیە

مامۆستایەکی ئایینیی رۆژئاوای کوردستان، رایگەیاند، کوردبوون ئەرکێکی پیرۆزە و قەدەری ئێمەیە. د. مورشید خەزنەوی، مامۆستای ئایینیی رۆژئاوای کوردستان،…
Total
0
Share