قوباد تاڵەبانی: ئەم تـ.ـاوانە چەپەڵە بەبێ سزای یاسایی تێپەڕنابێت

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە ئەم تاوانە چەپەڵە بەبێ سزای یاسایی تێپەڕنابێت، ئەو تاوانبارانەی دەستگیرکراون سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەداخەوە کاک ئاکۆ سابیر، کارمەندی دڵسۆزی هێزەکانی ئاسایش، کە دوێنێ لەگەڵ دوو هەڤاڵی دیکەی، لەکاتی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لەلایەن چەند چەکـ.ـدارێکەوە تەقەیان لێکرا و برینداربـ.ـوون، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانیلەدەسـ.ـتدا و تێکەڵ بە کاروانی شەهیـ.ـدان بوو.

نووسیویشیەتی، لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهـ.ـید ئاکۆ، هەموو هەڤاڵانی لە هێزەکانی ئاسایش، خەڵکی چەمچەماڵ و هەموو کوردستان دەکەم.

جەختیشیکردەوە، هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە ئەم تاوانە چەپەڵە بەبێ سزای یاسایی تێپەڕنابێت، هەروەها ئەو تاوانبارانەی دەستگیرکراون سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەۆکی پەرلەمان: شەرمەزارییە لایەنی نەیاری هەرێم کەمتەرخەمیی خۆمان و نەبوونی دەستوورمان بیربخاتەوە

ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جەخت لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی دەستوور دەکاتەوە وەک “زەرورەتێکی حەتمی” دەڵێت، “مایەی شەرمەزارییە چەندجارێک…
زیاتر ببینە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی: بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلارەوە هاوڵاتییان لە مامەڵەكردنی زێڕدا زەرەرمەند دەبن

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەكاندا هاوڵاتییان لە مامەڵەكردنی زێڕدا زەرەرمەند دەبن بەو پێیەی…
Total
0
Share