هاوسەرۆكانی یەكێتی سەردانی كۆسرەت ڕەسوڵ دەكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی و كۆسرەت ڕەسوڵ

هاوسەرۆكانی یەكێتی سەردانی كۆسرەت ڕەسوڵ-یان كرد و لە دیدارەكەدا جەختیان كردەوە كە پێویستە كورد بە یەكگرتوویی گفتوگۆ بكات و هەوڵی چارەسەری كێشەكان بدات.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی كانونی دووەم هەریەك لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی سەردانی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلیه‌ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی كرد.

‎لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، ئامادەبووان كۆك و هاوڕابوون كە دەبێ كورد بە یەكگرتوویی گفتوگۆ بكات و هەوڵی چارەسەری كێشەكان بدات.

‎دۆخی یەكێتی و هەوڵەكان بەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكەدا باسكراوە.

ئاماژەشیداوە، هاوسەرۆكانی یەكێتی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و كۆك بوون كە دەبێ یەكێتی ڕۆڵی ئیجابی و یەكلاكەرەوە ببینێ لە دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ كێشەكان و دابینكردنی موچە و بژێوی و قوتی هاوڵاتیانی هەرێم لەچوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق.

بابەتی پێشتر

لیژنەی دارایی پەرلەمان: کۆی بودجەی عێراق و پشکی هەرێم کەمدەبێتەوە

بابەتی دواتر

پلاستیک بۆ پڕکردنەوەی سوتەمەنی جیهان بەکاردەهێنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share