کۆمپانیای سۆمۆ لەبارەی نەوتی هەرێمەوە ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” ڕایگەیاند، ئەوان ئامادەن نەوتی هەرێمی کوردستان ڕەوانەبکەن بۆ بازاڕەکانی جیهان و ڕونیشیکردووەتەوە کە داوایان ئاڕاستەی هەرێم کردووە.

عەلا یاسری بەڕێوەبەری کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق ‘سۆمۆ’ ئەمڕۆ دووی کانونی دووەم، بە کەناڵی فەرمی عێراقی رایگەیاندووە “هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كییه‌ له‌ عێراقدا، كێشه‌ی سیاسه‌تی نه‌وت و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌یه‌، بڕیاروایه‌ دۆسیه‌ی نه‌وته‌كه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببردرێت، به‌ دیاریكراوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی، كه‌ بۆ هه‌رێم و ناوه‌ندیش باشتره”.‌.

ئەو بەرپرسەی کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکراشیکردووە، “هەرێمی کوردستان بە نرخێکی کەمتر لە نرخی جیهانی نەوتەکەی دەفرۆشێت کە نزیکەی ٩ دۆلار کەمترە لە ئاستی جیهانیی و داوامان لە هەرێم کردووە نەوتەکەی ڕادەستبکات تا لەڕێگەی کۆمپانیای فەرمی عێراقەوە هەناردە بکرێت”.

ئەم ڕونکردنەوەیەی کۆمپانیای سۆمۆ دوای ئەوە دێت کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و هاوکات سەرۆکی شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ بەغداد دوای گەڕانەوەی ڕایگەیاند، “حکومەتی هەرێم ئامادەیە ئەو بڕەی داوای لێکراوە ڕادەستی حکومەتی بەغدادی بکات، کە دەکاتە 250 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بابەتی پێشتر

کازمی لەبارەی موچەوە دڵنیایی دەدات

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی لەسەر هێرشکردن بۆ سەر پاسێکی گەشتیاری ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانى له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى خوێندكاره‌كه‌ى به‌رده‌م زانكۆی سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ڕووداوه‌ هاتوچۆكه‌ى به‌رده‌م زانكۆی سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كچه‌ خوێندكارێك گیانیله‌ده‌ستدا و ده‌ڵێت،…
Total
0
Share