پلاستیک بۆ پڕکردنەوەی سوتەمەنی جیهان بەکاردەهێنرێت

پلاستیک یەکیکە لە گەورەترین هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە و بەتایبەت مەترسییە لەسەر ژیانی دەریایی، لە هەموو بارێکیشدا دەگات بە مرۆڤ، بەهۆی مادە خۆراکییەکانی پیسبوو بەو ژینگە نالەبارانە.

لە چوارچێوەی پیشەسازییەکانی دووبارە بەکارهێنانەوەی مادە پلاستیکییەکان و کۆتایهێنان بە پیسبوونی ژینگە بە پلاستیک شارەزایان و پسپۆران لە زۆر بواردا سەرکەوتوو بوون، بەپێی پێگەی ستاتیستای ئەمریکی پاشماوە پلاستیکییەکانی ناو ئاو شیدەبێتەوە بۆ یەکەی زۆر ورد و بچوک و زیندەوەرە ئاوییەکان بە ڕێگایەک لە ڕێگاکان دەچێتە جەستەیانەوە و بە شێوەیەکی ناراشتەوخۆ جارێکی دیکە دەگاتەوە بە مرۆڤ.

باشێک لە شارەزایان و لێکۆڵەران لە جیهاندا، بەدوای ئەوەوەن جۆرە بەلەمێک دروستبکەن کە ساڵانە 5  – 10 تۆن پلاستیک و پاشماوە کۆبکاتەوە و دواتر بۆ کارپێکردنی بزوێنەر بەکاربهێنرێتەوە وەک جێگرەوەی سوتەمەنی.

لە ڤیدیۆیەکدا کە DW لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، ئەو کەشتییە لەلایەن شارەزایانەوە دیزاین و چۆنێتی دروستکردنی کۆتاییهاتووە و بۆ سەرەتای ساڵی 2024 دەکەوێتەکار.

وەک لە ڤۆدیۆکەدا باسکراوە ئەگەر تاوەکو ئەوکاتە 400 کەشتی لەو جۆرە دروستبکرێت دەتوانێت لە سەرتاسەری جیهاندا پیسبوونی ژینگەی ئاوی بە پلاستیک چارەسەربکرێت.

پێگە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە قەبارەی پیسبوونی ژینگە بە پلاستیک لە ساڵی 1950 تاوەکو 2017 گەیشتووەتە پێنج ملیار تۆنی مەتری، بەڵام پێشبینی دەکرێت قەبارەی پیسبوونی ژینگەی دەریایی بە پلاستیک لە ساڵی 2050دا بگاتە 12 ملیار تۆمی مەتری.

بابەتی پێشتر

هاوسەرۆكانی یەكێتی سەردانی كۆسرەت ڕەسوڵ دەكەن

بابەتی دواتر

گەنجێکی خەڵکی سلێمانی لە ئەوروپا بە چەکوش دەکوژرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share