لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

شاری سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە، نەخۆشخانەی هیوا یەکێکە لەوان.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ 3/4/2022ـەوە بەهۆی گرفتی نەبوونی دەرمان و کەرەستە و پێداویستییە پزیشکییەکان، بەشێک لەناوەندە تەندروستییەکانی سەر بەبەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن.

ئەو نەخۆشخانە و ناوەندانەش هەریەکە لە، “نەخۆشخانەی هیوا، منداڵبوون، د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان، پسپۆڕییەکانی دڵ و بانکی خوێن”ن.

لە ساڵی ڕابردووەوە کێشەی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی لە شاری سلێمانی سەریهەڵداوە، بەهۆی دابیننەکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی دەرمان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

پێشتریش لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دکتۆر هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر گرفتەکە چارەسەر نەکرێت بەشێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە وەک هۆتێلیان لێدێت و تەنها بۆ مانەوەی نەخۆش سوودیان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنه‌ری هاتوچۆ له‌قائیمقامیه‌تی سلێمانی: هه‌ر شوێنێکی بازرگانی قۆرخكاری بكات سزادەدرێت

نوێنه‌ری هاتوچۆ له ‌قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، هه‌ر بینا و باڵەخانەیەکی بازرگانی قۆرخکاری بکات سزادەدرێت. دانا عوسمان، نوێنه‌ری هاتوچۆ…
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: بەمزووانە ژمارەیەک ناوی دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاودەکەینەوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵداین بە زووترین کات ڕێکارەکانی داەبشکردنی زەوی تەواوبکەین. لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی…
Total
0
Share