مام جەلال بەهۆی ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ میدیاكاران و ڕۆژنامەنوسانی ناوخۆ و دەرەوە بەهێز بووە، بەشێك لە ڕۆژنامەنوسه دیارەكانی جیهان لە پاش كۆچی دوایی مام جەلال ستایشی ڕۆڵی مام جەلال-یان كردووه، وەك سەركردەیەكی خاكی و گەشبین و دۆست و هاوڕێ ناوزەندیان كردووە.
“ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆ گه‌لی كوردی كردووه، تائێستا هیچ كه‌سێك نه‌یكردووه”
پاش كۆچی دوایی مام جه‌لال، جه‌نگیز چاندار، ڕۆژنامه‌نوسی به ڕه‌گه‌ز تورك له ستایشی مام جه‌لال-دا ده‌ڵێت، “هه‌ندێك له مرۆڤه‌كان جێگه‌یان گه‌وره‌یه، له‌كاتی كۆچیاندا زیاتر د‌رك به‌و ڕاستییه ده‌كرێت، مام جه‌لال یه‌ك له‌و كه‌سانه‌یه له كۆتایی ساڵی 2012 ئه‌و ڕوداوه ناخۆشانه‌ی كه ڕویاندا، كاریگه‌رییان هه‌بوو له‌وه‌ی ئه‌و له زه‌مینه‌ی سیاسی دوركهوتبووهوه، ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆ گه‌لی كوردی كردووه، تائێستا هیچ كه‌سێك نه‌یكردووه”.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه توركه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و جگه له سه‌ركرده‌یه‌كی كورد، كه‌سایه‌تییه‌كی ده‌ركه‌وتوو بوو له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا له‌سه‌ر شانۆی مێژوو ده‌ركه‌وتبوو، له‌ڕوویه‌كی تره‌وه تاڵه‌بانی كورده‌كانی به ڕووی جیهاندا ناساند”.
“ئه‌وه‌ی مام جه‌لال-ی دروست كرد، كه‌سێتی سیاسی و لۆژیكی نه‌بوو، به‌ڵكو سه‌ركرده‌یه‌ك بوو بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌ی تێكۆشانی ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌و سیفه‌ته‌ی ئه‌وه‌ی كه‌مێك له نزیكه‌وه مام جه‌لال-ی ناسیبێت خۆشیویستووه، ئه‌و سیاسهتكارانهی كه مام جه‌لال په‌یوه‌ندیی هه‌بووه له‌گه‌ڵیان، سه‌رجه‌میان ئه‌وپه‌ڕی رێزیان له مام جه‌لال ده‌گرت، ئه‌و سیاسهتكارانهی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ مام جه‌لال كردبێت، ئه‌وا دواتر خۆشیان ویستووه”، چاندار وای نوسیوه.
ده‌شڵێت، “مام جه‌لال، كه‌سێك له میهره‌بانی، قسه‌خۆش، به‌وه‌فا و مرۆڤێكی جوان، ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆ گه‌لی كوردی كردووه، تائێستا هیچ كه‌سێك نه‌یكردووه، لێره به‌دواوه كه‌س به ئاسانی ناتوانێت ئه‌وه بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌ك كوردێك، كه‌سایه‌تییه‌ك بوو له سنووری جوگرافیای كوردستان زیاتر له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هاته ناو شانۆی سیاسه‌ته‌وه، له ڕوویه‌كی تره‌وه كورده‌كانی به‌جیهان ناساند”.
“ڕه‌نگه جه‌لال تاڵه‌بانی تاكه كه‌سێك بێت وته‌كانی به‌یان ده‌كات به ڕاستگۆیی و بێ داوای لێبوردن”
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جۆن لی ئاندریسۆن، ژیاننامهنوس و نوسه‌ری جه‌نگ له وتارێكید كه له زه نیویۆركه‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی مام جه‌لاله‌وه ده‌ڵێت، “كاتێك سزای سێداره‌ی سه‌دام حسێن ده‌ركرا، مام جه‌لال له ئوتێلێكی پاریس بوو، ئه‌وكاته زۆر به قوڵی بیری ده‌كرده‌وه، كه‌وتبووه بارودۆخێكی ناله‌باره‌وه، چه‌نكه سه‌دام سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوبوو به تاوانی كۆمه‌ڵكوژیی 146 كه‌س له گوندی دوجه‌یلی شیعه‌نشین له ساڵی 1982، ئه‌گه‌ر له‌سێداره بدرێت ئه‌وا جارێكی دیكه دادگایی دووه‌م ناكرێت له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفال له ساڵی 1988، كه 186 هه‌زار كوردی كوشت، مام جه‌لال دژی ئه‌و بڕیاری لهسێدارهیه بوو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ده‌ستوور یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌وه بوو كه ڕه‌زامه‌ند بێت به بڕیاری لهسێدارهكه”.
له به‌شێكی دیكه‌ی نوسینه‌كه‌یدا له‌باره‌ی بیۆگرافیای مام جه‌لال جۆن لی ئاندرسۆن ده‌ڵێت، “ڕه‌نگه جه‌لال تاڵه‌بانی تاكه كه‌سێك بێت وته‌كانی به‌یان ده‌كات به ڕاستگۆیی و بێ داوای لێبوردن، به جۆرج بۆشی وت هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویستێتی به‌ڵام ما‌و تسی تۆنگ ڕابه‌ری سیاسی ئه‌وه”.
نوسه‌ره ئه‌مریكییه‌كه ده‌ڵێت، “جارێكیان عه‌دنان موفتی كه هاوڕێیه‌كی دێرینی مام جه‌لال-ه پێی وتم، مام جه‌لال ده‌توانێت دوو سیاسه‌تی جیاواز تێكه‌ڵ به یه‌ك بكات، ده‌توانێت شه‌ڕ و ئاشتی له یه‌ك كاتدا بكات”.
“موه‌فه‌ق روبه‌یعی كه سیاسییه‌كی شیعه مه‌زهه‌به له‌باره‌ی مام جه‌لال-ه‌وه پێی وتم، مام جه‌لال ئاسان نییه شاره‌زای بیت، ئه‌گه‌ر ئیسلامی بیت ئه‌وا ئه‌و ئایه‌تێكی قورئانت بۆ ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ماركسیش بیت ئه‌وا له‌باره‌ی تیۆرییه‌كانی ماركسی لینین و دیكارته‌وه قسه‌ت بۆ ده‌كات، توانایه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه له قسه‌كردن به چه‌ندین زمان، به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك سه‌ربورده و چیرۆك و نوكته‌ی پێیه”، ئاندرسۆن وای وتووه.
نوسیویشیه‌تی، “مام جه‌لال هه‌وڵی جدی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته باڵایانه‌ی كه نه‌درابوون به شیعه‌كان بۆ كورد وه‌ریان بگرێت و ئه‌و كاره‌ی كرد”.
“دوژمن و دۆسته‌كانی كۆكبوون له‌سه‌ر خاڵێك ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه سه‌ركرده‌یه”
ژنهڕۆژنامهنوسی فیله‌ندی لینا ریگۆ له‌باره‌ی مام جه‌لاله‌وه نوسیویه‌تی، “دوژمن و دۆسته‌كانی له خاڵێكدا كۆكبوون له‌باره‌ی مام جه‌لاله‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه مام جه‌لال سه‌ركرده‌یه، هه‌ندێك ڕقیان لێ‌بوو هه‌ندێكیش خۆشیان ده‌ویست به‌ڵام ئه‌و گۆڕانكاری له سیاسه‌تی كورد و عێراقدا كرد”.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه كه له سه‌رده‌می حكومی سه‌دام-دا سه‌ردانی مام جه‌لال-ی كردووه له شه‌قڵاوه و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سازكردووه ده‌ڵێت، “لای من مام جه‌لال هه‌رچه‌نده ڕێگا سیاسییه‌كه‌ی كردی به سه‌رۆككۆماری عێراق، به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌و هه‌ر كاتی هه‌بوو بۆ ڕۆژنامه‌نوسێكی سه‌ربه‌خۆی فیلهندیی نه‌ناسراو و ناگرنگی وه‌ك من”.