كازمی: لەلایەن ئەمریكاوە هیچ هەڕەشەیەكم پێ نەگەیشتووە

كازمی ڕایگەیاند، كابینەی ئێستای حكومەت كابینەی چارەسەرە نەك قەیرانەكان و ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمریكا كەوتووەتە هەڵەی گەورەوە لەكاتی قۆناغی داگیركردنی عێراق.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەكەم بە كەناڵی ئەلعێراقییەی زمانحاڵی حكومەتی ڕایگەیاند، “ئامانجی حكومەتی ئێستای عێراق گەیشتنە بە هەڵبژاردنێكی پێشوەختەی پاك و بێگەرد و دادگەر، حكومەتی ئێستا حكومەتی چارەسەرە نەك قەیرانەكان”.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا وتی، “تشرین (خۆپیشاندانەكانی تشرین) هۆكاری سەرەكی دروستبوونی ئەم حكومەتەیە، لێكۆڵینەوە دەكەین بۆ ئاشكراكردنی سەرجەم كردەوە تیرۆریستییەكانی ئەنجامدراون لەلایەن گروپەكانەوە”.

سەبارەت بە ئەمریكا مستەفا كازمی ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە بەرژەوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا بپارێزن، ڕاشیگەیاندووە، “ئەمریكا كەوتووەتە هەڵەی گەورەوە لەكاتی قۆناغی داگیركردنی عێراق، تا ئێستاش هیچ هەڕەشەیەكم لەلایەن ئەمریكاوە پێنەگەیشتووە، هیچ هەڕەشەیەك لە هیچ دەوڵەتێك قبوڵ ناكەین”.

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەشی وتووە، “لایەن و كەسانێك هەن دەیانەوێت كیشە بخەنە نێو پەیوەندییەكانی ئێمە و واشنتنەوە، ئێمە سوورین لەسەر پاراستنی نێردە دیپلۆماتەكان”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هاوشێوەی ئەو قەیرانە ئابورییەی ئێستای عێراق لە مێژووی عێراقدا نەبووە، ئەو پاشاگەردانییەی ئێستا عێراق پیایدا تێپەڕ دەبێت هۆكارەكەی خراپ ئیدارەدانی وڵاتەكەیە، گەندەڵكارەكانیش ئەو دۆخەی عێراقیان وەك هەلێك قۆستووەتەوە بۆ ئەوەی هەیبەتی دەوڵەت بشكێنن”.

كازمی ئاشكراشیكردووە، خەزێنەیەكی بەتاڵی وەرگرتووە لەگەڵ كابینەیەكی پشتبەستوو بە داهاتی نەوت، دەشڵێت، لەسەر بەرنامەی چاكسازی كاردەكەن و پێویستیان بە هەماهەنگی نێوان حكومەت و میلەت هەیە.

لە بەشكی دیكەی وتەكانیدا كازمی ئاماژەی بەوەكردووە، “تۆمەتباركردنم بە لایەنگیریم بۆ موقتەدا سەدر زوڵمێكی گەورەیە، من ڕۆڵی سەدر بەرز دەنرخێنم”.

بابەتی پێشتر

سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و ئێران هەڵوەشێندرانەوە

بابەتی دواتر

ڕۆژنامه‌نوسه‌ بیانییه‌كان چییان له‌سه‌ر مام جه‌لال وتووه‌؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی: لە سەرمایەی پڕۆژەكانی وەبەرهێناندا سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم یەكەمە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی ئامارەکانی ساڵی 2022 ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە سەرمایەی پڕۆژەكانی وەبەرهێناندا سلێمانی لەسەر ئاستی…
Total
0
Share