180 هەزار دۆلار لە پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل دزرا

لەلایەن باندێکی دزیکردنەوە کە سەرۆکەکەیان پیاوێکی پاکستانی بوو 180 هەزار دۆلار لە پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل لە شاری بەغداد دزرا.

میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویانکردەوە، “ئەمڕۆ لە شاری بەغداد پێنج کەس هەڵیانکوتاوەتە سەر پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل و کارمەندێکی پێشانگەکەیان دەستبەسەرکردووە”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “باندەکە بڕی 180 هەزار دۆلاریان لەناو قاسەی پێشانگەکە دزیوە و هەڵاتوون”.

ئاشکراشیانکرد، “ئەندامانی باندەکە ناسراونەتەوە، سەرۆکەکەیان پیاوێکی پاکستانییە، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە دەستگیربکرێن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێکی عێراقی بەهۆی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر خوێندکارێکی بەریتانی

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراون و بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخات گەنجێکی عێراقی بە چەقۆ لە خوێندکارێکی زانکۆ دەدات…
Total
0
Share