پۆلیسی هەڵەبجە: دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکران

پۆلیسی هەڵەبجە، رایگەیاند، دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، دوای ئەوەی سکاڵا تۆمارکرا لەبنکەی پۆلیسی خورماڵ سەبارەت بەوەی ماتۆڕسکیلیان لەناو قەزای خورماڵ دزراوە دەستبەجێ لەلایەن بنکەی پۆلیسی خورماڵ دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەڕێگەی مەفرەزەکانیانەوە.

دەشڵێت، توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م. ع . ا) تەمەن 25ساڵ و (پ . د . م ) تەمەن 27ساڵ بەبڕیاری دادوەر دەستگیربکرێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی مادەی  446 ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوە لەبارەی كەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆوە دەدرێـت.. تەندروستيی هەرێم: تای خوێنبەربوون مەترسیدارە

بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تای خوێنبەربوون مەترسیدارە و پێویستە هاوڵاتییان خۆیان بپارێزن دەڵێت، “بەهیچ شێوەیەك بەهۆی تای…
Total
0
Share