قوباد تاڵەبانی: ئامادەین بۆ رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی عێراق

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەچوو، باس لە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی دروستکردنی کۆدەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق، بۆ ئەوەی حکومەتێکی بەهێز و کارا پێکبهێندرێت کە جێی رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکان بێت.

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رۆڵ و پێگەی سەرۆک مام جەلالی بیرهێنایەوە، کە چۆن لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا، ناوماڵی کورد و هەموو عێراقییەکانی رێکدەخستەوە و بە گرنگی زانی، “لەم قۆناغەشدا هەمان سیاسەتی مام جەلال جێبەجێبکرێت بۆ دروستکردنی کۆدەنگی و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو”.

لای خۆیشیەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی هەرچی زووترە، رێککەوتنێکی تۆکمە و گشتگیر بکرێت لەسەر چۆنیەتیی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتی بەدواداچوون بۆ زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران دەكات

سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتیی هەرێم لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران دەكات و لیژنەیەكیشی بۆ بەدواداچوونی كێشەی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی: چەندینجار تونێلی پیرمام بە شێوەیەکی ناشارستانی پیسکراوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، چەندینجار تونێلی پیرمام لەلایەن هاوڵاتیانەوە “بە شێوەیەکی ناشارستانی” پیسکراوە. لە ڕاگەیەنراویکدا وەزارەتەکە…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیداری دزیکردنی ئۆتۆمبێل رادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، “بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بەهاوکاری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و بەشی ئاسایشی قەزا و ناحیەکان توانیان…
Total
0
Share