خولی پێنجەمی نوێنەران دەستبەكاردەبێت

ئەمڕۆ یەكەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، دیار نییە گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی ڕادەگەیەندرێت یان نا، بەڵام سوننەكان ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی محەمەد حەلبووسی بكەنەوە بە سەرۆكی ئەنجومەنەكە.

خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بە دانیشتنەكانی دەكات، ئەمڕۆ دوای چەند كارێكی ڕۆتینی، بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆكایەتیی دانیشتنەكە دەگرێتە ئەستۆ و پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن.

سوننەكان، كە بووەتە عورف سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیان پێبدرێت، محەمەد حەلبووسی دەكەنەوە سەرۆكی نوێنەران، بەڵام ئەمڕۆ دەنگ لەسەر ئەو پرسە نادرێت، بەو پێیەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران یەك پاكێجە و هێشتا دوو جێگرەكەی دیارینەكراون، كە یەكێكیان بۆ شیعە و ئەوەی دیكەیان بۆ كوردە.

ئەمە جگە لەوەی لەسەر پۆستەكانی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماریش ڕێككەوتن نەكراوە، وەزیران بۆ شیعە و كۆماریش بۆ كورد دەبێت.

بۆیە بە ئەگەرێكی زۆر كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن سەرۆكی بەتەمەنەوە بەكراوەیی دەهێڵرێتەوە تا ڕێككەوتن لەبارەی پۆستەكانەوە دەكرێت.

بابەتی پێشتر

کەشوهەوا چۆن ورچە جەمسەرییەکان لەناودەبات

بابەتی دواتر

بۆچی ئاسمان لە زستاندا شینتر دەردەكەوێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share