ئەمشەو لە گوندی گورزەیی سنووری کەرکوک چی روویدا؟

ئەمشەو دوای ئەوەی ژمارەیەک جوتیاری گوندی گورزەیی سنووری پارێزگای کەرکوک سەرقاڵی کێڵانی زەوییە کشتوکاڵییەکانیان بوون لەلایەن هێزێکی سوپای عێراقەوە رێگریان لێکرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “لە گوندی گورزەیی سنووری پارێزگای کەرکوک نزیکەی هەزار و 450 دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەیە کە جوتیارانی سنوورەکە ساڵانە گەنمەشامی تێدادەچێنن، ئەمشەویش ئەو جوتیارانە ویستوویانە زەوییەکە بکێڵن و بۆ وەرزی داچاندنی ئەمساڵ ئامادەی بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەسەر داوای عەرەبێکی هاوردە، ئەمشەو هێزێکی سوپای عێراق هەڵیکوتایە سەر ئەو جوتیارانە و بۆ ماوەیەک رێگریی لێکردن کاربکەن، بە بیانووی ئەوەی زەوییەکە خاوەندارێتییەکەی بۆ ئەو عەرەبە هاوردەیە دەگەڕێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا کێشەکە بە شێوەیەکی کاتی چارەسەرکراوە، جوتیارەکان دەستیان بە کارکردن کردووەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: مانگی داهاتوو پڕۆژەی هەژماری من ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ تەواوبوونی %90ی کارەکانی پڕۆسەی هەژماری من، ڕاستەوخۆ ڕادەستی…
زیاتر ببینە

نوێترین لێدوانی تەندروستیی عێراق لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینیەکان دەکەن بە مەبەستی زانینی ھۆکاری زیادبوونی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک…
Total
0
Share