دەوڵەت باخچەلی: هەر گورگە بۆرەکەم و هەرواش دەمێنمەوە

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا، وەڵامی بەیاننامەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی دایەوە.

دەوڵەت باخچەلی، لە کۆنگرەی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکرات لە ئیستانبوڵ، لە وەڵامی مەسعود بارزانی، رایگەیاند، هەمان گورگە بۆرەکەی جارانم، تاوەکو مەرگ رێگەم بدات هەرواش دەمێنمەوە.

وتیشی، ژیرانە بیرکردنەوەمان کردووەتە بنەما و بەهیچ جۆرێک وەڵامی قسەی پووچ و بەتاڵ نادەینەوە، دەمانەوێت تورکیا لە تیرۆر پاک بکەینەوە، لەبری ئەوە دادپەروەری سەروەربێت،  بۆیە جیا لە یەکگرتن هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە.

باسی لەوەشکرد، وتەکانی ئەم دواییەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ژیرانە و ئەرێنی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران هاوردەکردنی ئامێری میوزیك و چاویلکەی بەرخۆری قەدەغەکردووە

لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێك هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە، كە لە ئێران هاوردەکردنی ‏ئامێری میوزیك قەدەغەكراوە، هەنگاوەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share