ئیسرائیل ڤیدیۆی تەقاندنەوەی موشەکەکانی حەماسی بڵاوکردەوە

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە کەرتی غەززەوە چەند موشەکێک ئاراستەی ئیسرائیل کران، لەلایەن سیستمی بەرگریی موشەکیی ئیسرائیلەوە بەشێک لە موشەکەکان تەقێندرانەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، “لە کەرتی غەززەوە لە چەند کاتێکی جیاوازدا موشەک ئاراستەی ئیسرائیل کراوە، لێدانی زەنگی هۆشداری لە بڵندگۆكانەوە، چەندین موشەکی حەماس تەقێندراوەتەوە”.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 11 ی ئایار، چەندین موشەکی دیکە لە کەرتی غەززەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون و جارێکی دیکە ململانێی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بووەوە پرسێکی گەرم.

هاوکات بەرگریی شارستانیی كەرتی غەززە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە موشەکییەکانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل، 26 کەس کوژراون، کە 9 منداڵیان تێدایە، نزیكەی 110 کەسیش برینداربوون.

لە ڕۆژی هەینیی ڕابردووەوە، لە مزگەوتی ئەقسا لە قودس، گرژی و پێكدادان لەنێوان فەڵەستینییەكان و هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیل دروستبووە، لە هەردوولا بریندار هەبوون، گرژییەكان كاردانەوەی عەرەبی و نێودەوڵەتیی لێكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق: لە کۆتاییهاتنی لێخۆشبوونی هاوردەی غازی ئێران ئاگادارنەکراوینەتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، بە فەرمی ئاگادارنەکراونەتەوە لە کۆتاییهاتنی لێخۆشبوون لە هاوردەکردنی غازی ئێران. باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی…
Total
0
Share