شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەواو و هاتنی شەپۆلی بارانبارین، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، لەگەڵ تیمەکانی فریاگوزاریی شارەوانیی سلێمانی، بەمەبەستی ئامادەکارییەکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین، بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، کۆبووەوە.

دەشڵێت، سەرەڕای کەمیی ستاف و ئامێرەکان، دوای دانانی پلانی وەرزی زستان و خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵەکان ئێستا ئامادەکاری بۆ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین دەکەین کە تێیدا بە هاوبەشیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان چەندین لیژنە و تیمی شارەزا لە تەواوی سنووری شارەوانیی سلێمانی لەناو گەڕەک و شەقامەکان جێگیر دەکەین، لەگەڵ چەندین ئامێری فریاگوزاریی خێرا .

باس لەوەشدەکات، بۆ ئەو مەبەستە هاوڵاتییان و دانیشتووانی شاری سلێمانی ئاگاداردەکەینەوە لە کاتی چڕبوونەوەی شەپۆلەکانی بارانبارین بۆ هەر پێشهات و رووداوێکی نەخوازراو بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو یاخود دروستبوونی لافاو دەتوانن بە زووترین کات پەیوەندی بە تیمی فریاگوزاریی شارەوانیی سلێمانی بکەن لەڕێگای ژمارە (100).

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی ئاشکراکرد

شاندێکی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیانەوە…
Total
0
Share