هاتوچۆی زاخۆ شۆفێران لە بەربەستکردنی شەقامێکی سەرەکی ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی زاخۆ رایگەیاند، سبەینێ لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکو 2ی نیوەڕۆ شەقامێک بەربەستدەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە سبەینێ دووشەممە لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکو 2ی نیوەڕۆ لە ترافیکلایتی ماجدی مۆڵ تاوەکو شەقامی ئیبراهیم خەلیل بەربەستدەکرێت.

دەشڵێت، بەربەستکردنی شەقامەکە بە مەبەستی بۆیاخکردنە و پێویستە شۆفێران شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share