بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق پەیوەست نییە بە پەسەندکردنی ناوی کاندیدە سەرکەوتووەکان.
ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق پەیوەست نییە بە پەسەندکردنی ناوی کاندیدە سەرکەوتووەکان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، بەڵکو پەیوەستە بە تەواوکردنی پڕۆسەی وردبینیکردنی داتاکانی کارمەندانی سەر سندوق.
باسی لەوەشکرد، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو دەسەڵاتەی بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوە کە وەک هەڵبژاردنەکانی پێشوو، پارەی کارمەندانی سەر سندوق لە رێگەی بانکەکانەوە دابەشبکرێت.
وتیشی، پڕۆسەی وردبینیکردنی ناوی کارمەندانی سەر سندوق لە قۆناغی کۆتاییدایە.