رۆژانی هەینی لە کەرکوک بازاڕێک هەیە کە سەرجەم پێداویستییەکانی هاوڵاتییانی تێدا دەفرۆشرێت.
بە وتەی هاوڵاتییان، نرخی کاڵاکانی بازاڕەکە هێندە هەرزانە کە وایکردووە بە بازاڕی هەژاران ناوبنرێت، لە بەرەبەیانیی زووەوە فرۆشیاران کاڵاکانیان بۆ فرۆشتن دادەنێن.
ئەو بابەتانەی لە بازاڕەکەدا ساغدەکرێنەوە دەستی دوون و بەکارهاتوون.
بازاڕەکە لە ساڵانی نەوەدەکانەوە هەیە و دەکەوێتە نزیک گەراجی لەیلانی شاری کەرکوکەوە و تەنیا رۆژانی هەینی کراوەیە.
وێنەکان: موسا کازم- تۆڕی میدیایی ئێستا



