بەهمەن ئەحمەد، ڕایگەیاند، پێشنیار دەکەم ئەو کەسانە پاداشت بکرێن کە سەرپێچیی شۆفێران تۆماردەکەن.
بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار-ڕۆژئاوای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سوپاسی ئەو کەسانە دەکەین کە سەرپێچیی شۆفێران تۆماردەکەن و بۆمان دەنێرن، ئێمەش بە ئەمانەتەوە جیایان دەکەینەوە و سزاکانیان دیاریدەکەین.
وتیشی، “پێشنیاردەکەم ئەو هاوڵاتییانەی سەرپێچیی شۆفێران تۆماردەکەن پاداشتی دارایی و مەعنەویی بکرێن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییان دەتوانن سەرپێچییە تۆمارکراوەکانی شۆفێران بۆ ژمارە 07716727777 بنێرن.