بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە رۆژی یەکشەممەوە هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەری دوو شەپۆلی بارانبارین و تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، “لە رۆژی یەکشەممەوە هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەریی سێ نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و سوور و نزمە پاڵەپەستۆی سوریا کە بە دوو قۆناغ روو لە ناوچەکەمان دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی یەکەم لە رۆژی یەکشەممەوە دەستپێدەکات و تا رۆژی سێشەممە دەخایەنێت، قۆناغی دووەم لە رۆژی چوارشەممە دەستپێدەکات و تا هەینی بەردەوام دەبێت.
ئاشکراشیکرد، لەو ماوەیەدا ناوچەکەمان ئەگەری زیادبوون و کەمبوون لە رێژەی دابارین هەیە، ئەگەری هەورە تریشقە و دابەزین لە پلەکانی گەرما و بەفر بارین لەسەر ناوچە سنووریەکان و شاخاوییە بەرزەکان (بەرزی 2500 مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریا) و هەروەها زیادبوونی خێرای با هەیە.