چەند زیندانییەك ئاگریان لە گرتن و گواستنەوەی گەرمیان بەردا

چەند زیندانییەك ئاگریان لە بەشی گرتن و گواستنەوەی سەر بە پۆلیسی گەرمیان بەردا، ئەوەش پاش ئەوە دێت كە بەشێك لە زیندانییەكان لە بەیانی ئەمڕۆوە مانگرتنیان ڕاگەیاندووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی كانونی یەكەم، ژمارەیەك كەس لە زیندانییانی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان لە كەلار، مانیان گرتووە و ڕایانگەیاندووە، “جیاوازی دەكرێت لەنێوان زیندانییەكاندا و دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵدا ناكرێت”.

پاش ئەو مانگرتن و ناڕەزایەتییانە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەشێكی زیندانییەكان ئاگریان لە بینای گرتن و گواستنەوەی گەرمیان بەرداوە.

بەهۆی ئەو ڕوداوەوە، دوو كارمەندی شوێنەكە دووچاری تەنگەنەفەسی بوونەتەوە و زیانی گیانی بەدواوە نەبووە و لە ئێستادا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە.

تۆڕی میدیایی ئێستا پەیوەندی بە عەلی قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانەوە كرد و ناوبراو ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێك لەو بارەیەوە بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەوەی لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران دەوترێت تەنها هەوڵە و بڕیاری…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان: لەبەر سەختی برینەکەی نەدەکرا لە هەموو نەخۆشخانەیەک نەشتەرگەری بۆ شـ.ـەهید غەزال بکرێت

ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نەخۆشخانە و پزیشکەکان هیچ کەمتەرخەمییەکیان نەبووە و سوپاسی بەدەمەوە هاتنیان دەکەین. محەمەد…
Total
0
Share