گوڕی بومەلەرزەکەی سلێمانی ئاشکراکرا

شیروان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، کاتژمێر 12:37 خولەکی شەو بومەلەرزەیەک لە ناوچەی سنووریی نێوان سلێمانی و بانە ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، چەقی بومەلەرزەکە دەکەوێتە دووریی 48 کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو کەشناسە کوردە، گوڕی بومەلەرزەکە 3.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە قوڵایی 5 کیلۆمەتر بووە، بەڵام بەهۆی کەمیی قوڵاییەکەیەوە تەنیا بەشێک لە دانیشتوانی سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری هەستیانپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەناو بەنزینخانەیەکدا و گیانلەدەستدان هەیە

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، ئۆتۆمبێلێک خۆیکردووە بەناو بەنزینخانەیەکدا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانیلەدەستداوە.…
Total
0
Share