شەپۆلێكی دیكەی بەفر و بارانبارين هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی دەڵێت، “نزمە پەستانێكی جەمسەری بە تەوژمە هەوای ساردەوە دادەبە زێت بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رێگای خۆرهەڵاتی ئەوروپاوە و لە 5 ی مانگی ئازاری داهاتوو بۆ سەرەوە بەتایبەتی كەدەبێت هۆی هاتنی شەپۆلێكی بارانی سەرتاسەری لەگەڵیدا بەفر بۆ ناوچە شاخاوییەكان.

وتیشی، “لە ئێستادا ئەوەی روونە ئەو تەوژمە هەوایە ساردەیە كە ئەگەری ئەوەی هەیە بارانی زیاتر لەگەڵ بێت وەك لە بەفر و سەرما، سەرچاوەی سەرەكیی شەپۆلە كە لەهەردوو دەریای ناوەڕاست و سوورەوە دەبێت بە پاڵپشتی شێی مەداری”.

باسی لەوەش كردووە، لەئێستادا ئەو شەپۆلەی بۆ ئەو كات دەركەوتووە و شەپۆلێكی باشە و سەرتاسەرییە، بەڵام كاریگەریی هێزەكەی و بڕی تەواو یەكلایی نەبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: تەماح كراوەتەسەر گیرفانی ئەو كەسانەی كارتۆن و دەبەی ئاوی بەتاڵ كۆدەكەنەوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تەماحكراوەتەوەسەر گیرفانی ئەو كەسانەی كارتۆن و دەبەی ئاوی بە تاڵ لە زبڵدانەكانی سنووری پارێزگای…
Total
0
Share