عەباس عەراقچی: دەرگای دانوستانمان لەگەڵ ئەمریکا دانەخستووە

ئاڵای ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دەرگای دانوستانمان لەگەڵ ئەمریکا دانەخستووە.

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دەرگای دانوستان لەگەڵ ئەمریكا دانەخراوە، بەڵام ئاستەنگی سەرەكیی بەردەم دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان چاوچنۆكیی ئەمریكایە و هەوڵدەدات مەرجەكانی خۆی بسەپێنێت كە واقیعی نین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران هیچ كات مێزی گفتوگۆی بەجێنەهێشتووە، ئەگەر ئەمریكا بۆ رێككەوتنێكی هاوسەنگ كە لە بەرژەوەندیی هەردوولا بێت ئامادەیە ئەوا ئێرانیش ئامادەدەبێت.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share