شوێنگرەوەی سەرۆکی ئەرکانی سوپای پاسداران دیاریکرا

بە بڕیاری رێبەری باڵای ئێران، شوێنگرەوەی سەرۆکی ئەرکانی سوپای پاسداران دیاریکرا.

بەپێی میدیاکانی ئێران، بە بڕیاری عەلی خامنەیی، حەبیبوڵڵا سەیاری، وەک شوێنگرەوەی محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای پاسداران، هەڵبژێردرا.

هەر بە بڕیاری خامنەیی، ئەحمەد وەحیدی وەک شوێنگرەوەی حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، دیاریکرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەریەکە لە محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای پاسداران و حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆسەر تاران، کوژران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەگەڵ تـ.ـاران زانیاریی نوێی ئاشکراکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران…
Total
0
Share