وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان کاتژمێرێک تاقیکردنەوەکان دوادەخرێت.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە پەروەردە و خوێندنگەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، رۆژی 17ی کانونی یەکەمی 2025، کاتژمیرێک بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان تەرخان بکەن.
جەختیشیکردەوە، سەرەڕای بەردەوامی تاقیکردنەوەکان، پێویستە سەرجەم خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان کاتژمێری سەرەتای دەوام بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان تەرخان بکەن و دواتر تاقیکردنەوە ئەنجامبدەن.