چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان لە نووسینگەی نوری مالیکی کۆبوونەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سەرجەم سەرکردەکان، کۆبوونەوەی ژمارە 252ی لە نووسینگەی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەریمانیی دەوڵەتی یاسا، ئەنجامدا و تاوتوێی چەند پرس و بابەتێک کرا.
ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە و چاوخشاندنەوە بە راپۆرتەکانی هەردوو دەستەی راسپێردراو کراون.
خەتیشیکردەوە، پێوستە بە وردی لێکۆڵینەوە لە رووداوی هێرشەکان بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکرێت، چونکە پرسەکە پەیوەستە بە ئاسایشیی نەتەوەییەوە.