وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی راگەیاند.

لە راگەیاندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان هاتووە، راگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان کە ساڵانە بەڕێژەى (10 بۆ 20%) کەمدەکرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشکەشکارانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان لە ئێستاوە دەتوانن لەڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە کۆدى تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ رۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر سلێمانی ئاماژەیە بۆ قوڵیی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان ئەنقەرە و هەولێر

رۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و  وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا جۆ بوچینۆ…
زیاتر ببینە

سەمیر هەورامی: كۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی- سلێمانی نەخشەڕێگای چارەسەركردنی گرفتە ئابورییەكان دیاریدەكات

بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و بەسەرپەرشتیی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان كۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی-سلێمانی بەڕێوەدەچێت.…
Total
0
Share