مەزڵوم عەبدی شەهیدبوونی جێگرەکەی ڕاگەیاند

کەمێک بەرلە ئێستا مەزڵوم عەبدی شەهیدبوونی سەلوا یوسف ناسراو بە (جیان عەفرین)ی لە هێرشێکی درۆنیی تورکیادا ڕاگەیاند.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، جیان عەفرین فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان و دوو لە هاوڕێکانی شەهیدبوون.

شەهیدبوونی جێگرەکەی مەزڵوم عەبدی و دوو لە هاوڕێکانی، لە هێرشێکی درۆنیی تورکیادا بووە لە نزیک قامیشلۆ.

عەبدی داوا لە هاوبەشەکانیان دەکات، هەوڵەکان زیاتر بخەنەگەڕ بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی تورکیا.

ڕایگەیاندووە، “بێدەنگ نابین و تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە”.

سەلوا یوسف ناسراو بە (جیان عەفرین) جێگری مەزڵوم عەبدی لەدایکبووی ساڵی 1980یە و هەر لە قامیشلۆ لەدایکبووە.

دوای ڕووداوەکە فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا شەهیدبوونی ئەو فەرماندەیەی هەسەدە و دوو لە هاوڕێکانی لە قامیشلۆ پشتڕاستکردەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داخستنیان هەڵەیە
هێرش سەید سەلیم: ناوەندەكانی خوێندن باشترین شوێنن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا

جێگری بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم ڕوو لە هەڵكشانە و دەشڵێت، داخستنی خوێندنگاكان…
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەداتە خوێندنگە ئەهلییەکان

نەخۆشخانەی منداڵان چەند ڕێنماییەکی ڕەوانەی تەندروستیی سلێمانی کردووە کە بتوانرێت لەسەر ئەو ڕێنماییانە خویندنگە ئەهلییەکان بەڕێوەببرێت، چونکە وەک…
Total
0
Share