کەی بەتەواوی دۆخی کارەبا ئاساییدەبێتەوە؟

وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان، وادە و کاتی ئاساییبوونەوەی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان ئاشکرادەکات.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەهۆی هێرشـ.ـەکانەوە، ماوەی زیاتر لە 72 کاتژمێرە کارەکان وەستاون و گوشارێکی زۆرمان لەسەربوو، ئێستا دوو هەزار مێگاوات کارەبا بەردەستە، بەرەو چوار هەزار تاوەکو چوار هەزار و 500 مێگاوات دەچین، ئاساییبوونەوەی بارودۆخەکە چەند کاتژمێرێکی پێویستە.

وتیشی، پێشبینیدەکەین تاوەکو کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ، دۆخی کارەبای نیشتمانی بگاتەوە دۆخی جاران و ئاساییببێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ئێستا کێشەی ئەو کۆگەکە چارەسەرنەکراوە کە تـ.ـەقێندرایەوە و لە رێگەی 150 تانکەرەوە غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەگوازرێتەوە، تاوەکو کێشەی کۆگەکە چارەسەردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەرمیان.. ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزیی لە مەڵبەندە تەندروستییەكاندا دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان بڵاویكردەوە، لە ئێستادا ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزیی بۆ سەرجەم مەڵبەندە تەندروستیەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share