ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەستیپێکرد و ئەمڕۆ چەند شوێنێک مووچە وەردەگرن.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بۆ مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، مووچەی مانگی نۆی (خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان) دابەشدەکرێت.

هەر بەگوێرەی خشتەکە، ئەمڕۆ وەزارەتەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، تەندروستی و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، مووچەی مانگی نۆ وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی شەپۆلێکی بەهێزی تەرزەبارین هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات وەک ئامادەکاریی بۆ هاتنی شەپۆلێکی تەرزەبارین ئۆتۆمبێلەکانیان دابپۆشن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share