بافڵ جەلال تاڵەبانی: رووداوەكەی سنووری ئیتاڵیا مایەی راچڵەكینی گەورەیە

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، رووداوی گیانلەدەستدانی ژمارەیەك هاونیشتمانی لە سنووری ئیتاڵیا مایەی بەخۆداچوونەوە و راچڵەكینی گەورەیە تاوەكو بەرپرسیارانەتر مامەڵە بكەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، گیانلەدەستدانی ژمارەیەك هاونیشتمانی لە سنووری ئیتاڵیا، خەمێكی گەورەیە و لە دڵەوە نیگەرانین.

سەرۆكی یەكێتی پرسە و هاوخەمیی قووڵ ئاراستەی خێزان و كەسوكاری قوربانییان دەكات و دەڵێت، “چەندبارەبوونەوەی ئەم رووداوە ناخهەژێنانە مایەی بەخۆداچوونەوە و راچڵەكینێكی گەورەیە تاوەكو بەرپرسیارانەتر مامەڵە بكەین، لەژێر سایەی حوكمڕانییەكی تەندروستدا ژیانێكی شایستەتر بۆ خەڵكەكەمان دابینبكەین و چیتر گەنجەكانمان كە گەورەترین سەرمایەی نیشتمانن نائومێدنەكرێن”.

دووشەممەی رابردوو هەواڵی نوقمبوونی بەلەمێكی كۆچبەران لە سنوورە ئاوییەكانی ئیتاڵیا راگەیەنرا، بەپێی ئەو ئامارانەی تائێستا بڵاوكراونەتەوە بەهۆیەوە 50 كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە كە زیاتر لە 30-یان كوردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی ڕەئوف: هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی ڕاگەیاند. بەگوێرەی زانیارییەکانی عەلی رەئوف…
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی تایبەت بە بەشەخۆراك و ئاردی هاوڵاتییان بەردەوامە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی تایبەت بە بەشەخۆراك و ئاردی هاوڵاتییان…
Total
0
Share