حەج و عومرە: هەرێم بە بڕی 500 هەزار دینار پاڵپشتی حاجیان دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، بە بڕی 573 هەزار و 700 دینار پاڵپشتی دارایی حاجیان دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ وەرزی حەجی 2026 هەر حاجیەک بڕی حەوت ملیۆن و 100 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت کە لەو بڕە پارەیە چوار ملیۆن و 369 هەزار و 200 دیناری دەدرێتە دەستەی باڵای حەجی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی خەرجی هەر حاجییەک دەکاتە حەوت ملیۆن و 673 هەزار و 700 دینار، بەو پێیەش بڕی 573 هەزار و 700 دینار پاڵپشتی دارایی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ حاجیان دەکرێت.

Screenshot
Screenshot
Screenshot
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی بە بانكیكردنی مووچە لە بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە دەبێت…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كەسێك‌ و برینداركردنی‌ كەسێكی‌ تر دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، “لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كەسێك‌ و برینداركردنی‌ كەسێكی‌ تر تۆمەتبارێك دەستگیركرا”. بەڕێوەبەرایەتیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی لە…
Total
0
Share