دوو کەشتیی نەوت هەڵگر تەقێندرانەوە

دوو کەشتیی نەوت هەڵگر لە دەریای رەش و نزیك گەرووی بۆسفۆر تەقێندرانەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی توركیا بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی دوو كەشتیی نەوت هەڵگر لە دەریای رەش و نزیك گەرووی بۆسفۆر كرانە ئامانج و تەقێندراونەتەوە، یەکێکیان لە كەشتیی كایرۆس روویداوە كە لە میسرەوە بەرەو روسیا بەڕێکەوتووە.

بەگوێرەی وەزارەتەکە، تەقینەوەکە بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە کەشتییەکەدا کە 25کەسی تێدابووە و توانراوە سەرجەمیان لە مردن رزگاربکرێن.

لەبارەی نەوت هەڵگرەکەی دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری دەریایی توركیا رایگەیاندووە، ناوی نەوت هەڵگرەکە فیرات-ە لە دووریی 35 میل لە كەناراوەكانی توركیا كراوەتە ئامانج  و ئەویش 20 کەسی تێدابووە کە سەرجەمیان رزگارکراون.

گوماندەکرێت هەردوو کەشتییەکە لە بنەڕەتدا سەر بە روسیا بن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: گۆڕانکارییەکانی سوریا ئێمەش دەگرێتەوە بە ئەرێنی

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، “گۆڕانکارییەکانی سوریا ئێمەش دەگرێتەوە بە شێوەیەکی ئەرێنی”. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: هێرشکردنە سەر کوردەکان رێخۆشکەر دەبێت بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هێرشکردنە سەر هێزە کوردییەکانی سوریا و لەنێویاندا هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” بە هەنگاوێکی نادروست دادەنێت.…
Total
0
Share