کەی پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە؟

زیاتر لە 30 کاتژمێر بەسەر کوژانەوەی کارەبای نیشتمانیی بە شێوەیەکی نیمچە تەواوەتی لە هەرێمی کوردستان تێپەڕیوە و تا ئێستا وادەی ئاساییبوونەوەی دۆخەکە نازاندرێت.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، تا ئێستا بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستیپێنەکردووەتەوە و هیچ وادەیەکیش بۆ دەستپێکردنەوەی دیاریی نەکراوە.

هەربەپێی زانیارییەکان، لەدوای دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز وێستگەکانی کارەبا پێویستیان بە 24 کاتژمێر هەیە، بۆ ئاساییبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share