وادەی ئاشکراکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکەی کۆرمۆر ئاشکراکرا

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، لە ماوەی 72 کاتژمێردا ئاشکرادەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق و حەمید شەتڕی، سەرۆکی دەزگای هەوڵگریی عێراق لە کێڵگەی کۆرمۆر کۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو بەڵگانە کراوە کە لەسەر هێرشەکە لەبەردەستدان.

لەبارەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، لە ماوەی 72 کاتژمێردا ئاشکرادەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر تانکییەک لەسەربانی کافتریایەک دەکەوێتەخوارەوە و کەسێک دەکوژێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کافتریایەکی هەولێر، تانکییەکی ئاو لەسەربانەوە دەکەوێتەخوارەوە و بەر کارمەندێکی چێشتخانەی کافتریاکە دەکەوێت و گیانلەدەستدەدات. ڕووداوەکە…
Total
0
Share