“لەرووی پیشەسازییەوە سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق پێشەنگە”

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەرووی پیشەسازییەوە لەسەر ئاستی عێراق سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە.

ئامانج جەلال بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەکانی رابردوودا بە چەندین قۆناغی جیاوازی وەبەرهێنان تێپەڕیوین، بەڵام دەتوانین بڵێین لەم چەند ساڵەی دواییدا لە گەشەیەکی راستەقینەی وەبەرهێنانداین.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم ماوەیەدا ئێمە توانیومانە مۆڵەت بدەین بە 364 پرۆژە بە بەهای 21 ملیار دۆلار، بۆیە دەتوانین بڵێین لەسەر ئاستی عێراق، سلێمانی لە کەرتی پیشەسازیدا پێشەنگە، بەپێی داتاکانی عێراق 30% پیشەسازیی وڵاتەکە بە گشتی لە شاری سلێمانیدایە.

ئاشکراشیکرد، ئەم ئاراستەی پێشکەوتنی سلێمانی لەرووی وەبەرهێنانەوە بۆ دوای ساڵی 2022 دەگەڕێتەوە، ئەویش کاتێک قوباد تاڵەبانی خۆی سەرپەرشتیی ئەم پرۆسەیەی کرد و رێگرییەکانی لابرد، ئەم گۆڕانکارییانە بە تەواوی بە شاری سلێمانییەوە دەرکەوتن”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لەڕووی دیپلۆماسییەوە لە هەوڵداین بۆ چارەسەركردنی كێشەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە رۆزی كەیڤ كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و لە كۆبوونەوەی…
زیاتر ببینە

قۆناغی دووەمی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەستیپێکرد

ئەمڕۆ سێشەممە، پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شۆڕش، تەکیە و ئاغجەلەر دەستیپێکرد. بڕیارە ئەمڕۆ کە قۆناغی دووەمی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی…
Total
0
Share