نرخی نەوت بۆ خوار 70 دۆلار دابەزی

نرخی نەوت جارێكی دیكە دابەزینی بەخۆوە بینی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار 70 دۆلار دابەزی.

لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 69.81 دۆلارمامەڵەی پێوەكراوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس بە 67.66 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

بەهۆی پێشبینییەکانی چاودێران بۆ کەمبوونەوەی خواستی چین لەسەر سوتەمەنی دوای ڕێکارەکانی بڵاوبوونەوەی زۆری کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا لەو وڵاتە نرخی نەوت ڕووی لە دابەزینكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ئەکسیۆس: عەباس عەراقچی بە مۆبایل پەیامێکی بۆ ستیڤ ویتکۆف ناردووە

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ دەرچەیەکی بۆ ئـ.ـێران کردووەتەوە. ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران…
Total
0
Share