لە 58ـمین ڕۆژدا؛ چی لە نێوان ئەمریکا، ئیسڕائیل و ئێرانـدا روودەدات

پاش ئەوە ئاگربەست ڕاگەیەندرا و سەرۆکی ئەمریکا ماوەیەکی دەیکەشی بە تارانـدا، لەگەڵ پێنانەناوەوە بە 58ـمین ڕۆژدا؛ چەند ڕووداوێکی گرنگ لە ماوەی ئاگربەستی تاران، واشنتن و تەلئەبیبدا ڕوویدا.

 

لە نێو تاران:

  • مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاند، دەبێت ئەمریکا وەک نیازپاکی بۆ دانوستانەکان گەمارۆ سەربازییەکانی سەر وڵاتەکەی هەڵبگڕێت.
  • عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی لێدوانێکدا ڕایگەیاند، دەبێت ئەمریکا نیازپاکانە و بە داواکاریی ئاقڵانەوە داوای دانووستاند بکات.

لە ئەمریکا:

  • دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، دەبێت جەنگ کۆتایی بێت و لەگەڵ تاران ڕێکدەکەون و دەبێت ئەوەش لەبەرچاوبگیرێت کە ئەو وڵاتە ماوەی چەند ڕۆژێکی دیکەی بۆ ڕێککەوتن پێدەدرێت.

هەوڵە دیپلۆماسییەکان:

  • بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسڕ و هاوتا ئێرانییەکەی کۆتا بەرەو پێشچوونەکانیان تاوتوێکرد و وەزیری دەرەوەی میسڕ گرنگی دانووستانەکانی دووپاتکردووەوە.
  • وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنیای سەبارەت بەڕێککەوتن و دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان و ڕێگریکردن لە دەستپێکردنەوەی جەنگ تاوتوێکران.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوسترالیا گەورەترین وێستگەی وزەی خۆر لە جیهاندا دروستدەکات

ئوسترالیا پلانی دروستکردنی وێستگەیەکی زەبەلاحی وزەی خۆری لەباکووری وڵاتەکەی پەسەندکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی ئوستورالیا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە وێستگەکە…
زیاتر ببینە

قەتەر: ئاستەنگییەكانی بەردەم ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكان لابران

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایدەگەیەنێت، ئاستەنگییەكانی بەردەم ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكان لابران و ئەمشەو قۆناغی دووەمی ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكان دەستپێدەكات. وەزارەتی دەرەوەی…
Total
0
Share