سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: شتێک نەماوە بە ناوی وەزارەتی کارەباوە

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نازانین پەیوەندی بە کێوە بکەین، شتێک نەماوە بە ناوی وەزارەتی کارەباوە و هەمووی بووە بە پڕۆژەی رووناکی.

عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی رایگەیاند، “سەرەتا زۆریان لێکردین گرێبەست بکەین، هەمووی 10-15 رۆژ مۆلیدەکان کاریانکرد و دوایی گرێبەستەکە هەڵوەشێندرایەوە”.

وتیشی، ئێستا وەزیری کارەبا دەڵێت، گرێبەستەکان هەڵنەوەشاونەتەوە، کار بە مۆلیدەکان بکەن و پارەیان بۆ خەرجبکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمشەو لەوانەیە چەند مۆلیدەیەک کاربکەن بە سەربەخۆ و لەسەر داواکاریی هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ دابەشکردنی موچەی لیوا هاوبەشەکان حکومەت پارە دەداتە وەزارەتی پێشمەرگە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە ئاشکرایکردووە، بەهۆی دواکەوتنی گەیشتنی هاوکارییە داراییەکەی هاوپەیمانان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پارە دەداتە وەزارەتی…
Total
0
Share