وەزیری پلاندانانی عێراق، ئاماری کۆتایی سەرژمێریی دانیشتووانی خستەڕوو.
محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “کۆی ژمارەی خێزانەکان لە عێراق گەیشتووەتە نزیکەی 8,054,385 کەس، هاوکات کۆی ژمارەی دانیشتووانی عێراق بە بیانییەکانیشەوە گەیشتووەتە 46,118,793 کەس لە کاتی سەرژمێریەکەدا”.
وتیشی، “ژمارەی بیانییەکان کە لە عێراق نیشتەجێن 340,131 کەس بووە”.
باسی لەوەشکرد، “کۆی دانیشتووانی عێراق جگە لە بیانییەکان، گەیشتووەتە 45,778,000 کەس، لەگەڵ 23,161,000 لە رەگەزی نێر (50.2%) و 22,957,000 لە رەگەزی مێ (49.8%)”.