وێنە.. ئۆتۆمبیلە سوتاوەکانی سولەیمانی و موهەندیس دەبرێنەوە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد

 

تەنها دوو ڕۆژی ماوە بۆ ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد، ئێستاش ئەو دوو ئۆتۆمبیلەی لەلایەن سوپای ئەمریکاوە کرایە ئامانج دەبرێتەوە نزیک شوێنی ڕوداوەکە.

بەپێی ئەو وێنانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە عێراق بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەویت لە نزیک شوێنی کوشتنی ئەو دوو سەرکردە شیعەیە ستەیجێک دروستکراوە و دوو ئۆتۆمبیلە سوتاوەکە کە سولەیمانی و موهەندیسی تێدا کرایە ئامانج دانراوە.

لە ئەمڕۆ یەکی کانوونی دووەمەوە مەراسیمی ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە عێراق و ئێران دەستیپێکردووە و ئێران دەیەوێت وانیشانی بدات کە هەردوو وڵاتەکە لەلایەن ئەمریکاوە زوڵمیان بەرامبەر کراوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی 3 ی کانوونی دووەم ی ساڵی ڕابردوو لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەوە هەریەک لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیڵەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرانی حەشدی شەعبی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد کوژران.

بابەتی پێشتر

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی یەکەمین ڤاکسینی دژی کۆرۆنا پەسەندکرد

بابەتی دواتر

لەسەر کێشەی زەوی و زار چوار کەس کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share