سەرۆککۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران جەخت لە پێویستیی پابەندبوون بە وادەی دەستووری دەکەینەوە بۆ پێشکەشکردنی کاندیدی گەورەترین فراکسیۆن.
نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، جەخت لەسەر پێویستیی پابەندبوون بە وادەی دەستووری دەکەینەوە بۆ پێشکەشکردنی کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی، ئەمەش بە پابەندبوونێکی دەستووریی دەزانین کە ناتوانرێت دوابخرێت و بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانییە لەسەر هەموو لایەک.
نووسیویشیەتی، “خێراکردنی ئەم پڕۆسەیە، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی و دەستەبەرکردنی کارکردنی دروستی دامەزراوەکان و وەڵامدانەوەی خواستەکانی هاوڵاتییان بۆ حکومەتێک، کە توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی هەبێت و خزمەت بە بەرژەوەندییەکان بکات”.