بانکی ناوەندیی عێراق راپۆرتی ساڵی 2024ی لەبارەی کۆی داهاتی هەناردەی شتومەک، خستەڕوو.
بەگوێرەی راپۆرتێکی بانکی ناوەندیی عێراق، عێراق ساڵی 2024 لە رێگەی هەناردەکردنی 10 جۆری جیاواز شتومەکەوە، توانیویەتی 84 ملیار و 410 ملیۆن دۆلار بەدەستبخات، بەراورد بە ساڵی 2023 کۆی داهاتاکە بە رێژەی %24.69 زیادیکردووە، لە کاتێکدا ساڵی 2023، کۆی داهاتی هەناردەکردنی شتومەک 65 ملیار و 826 ملیۆن دۆلار بووە.
هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بەشی زۆری ئەو شتومەکانەی کە هەناردەکراون بریتیبوون لە ئامێر و کەلوپەلی گواستنەوە، کە بەهاکەیان گەیشتووەتە 33 ملیار و 653 ملیۆن دۆلار، ئەوانی دیکەش کەلوپەل و شتومەکی جیاوازی دیکەن، کە دیارترینیان رۆنی ئۆتۆمبێل و کەرەستەی پیشەسازین.