ئەو كەسەی بە گولـلە ئاڕ پی جی ڕاوەماسی دەكات دەستگیركرا

كەسێك لەسەر بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەك كە تیایدا گولـلە ئاڕپی جی-یەك بە چەمی ئاوە سپی لە گەرمیان دەنێت بەمەبەستی ڕاوەماسی دەستگیركرا، بەرپرسێكی پۆلیس دەڵێت، ڕووداوەكە كۆنە، بەڵام بەمدواییە لە سۆشیال میدیا تازەكراوەتەوە.

دوێنێ گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە كە تیایدا كەسێك گوللەیەكی ئاڕ پی جی بە چەمی ئاوە سپی-یەوە دەنێت، دیمەنەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

محەمەد عەبدی بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو كەسە كارمەندی پۆلیسە و لە بنكەی پۆلیسی چەرموو-ە، بۆیە بڕیاریداوە بە دەستگیركردنی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ.

وتیشی، “كارەكەی لە ساڵی 2017دا كردووە و لە ساڵی 2020دا لە پەڕەی خۆی بڵاویكردووەتەوە، بەمدواییەش جارێكی دیكە بڵاویكردووەتەوە”.

دەربارەی ئەوەی ئایا ڕووبەڕووی سزای دیكە دەبێتەوە و ڕەوانەی دادگای سەربازی دەكرێت، محەمەد عەبدی وتی، سزاكەی ئێستای كە بەندكردنە دەچێتە دۆسیەكەیەوە و زیان لە پلەبەرزكردنەوەی دەدات، هەروەها نوسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی دەكەین بۆ ئەوەی بڕیار بدرێت بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی لێكۆڵینەوە یان نا.

بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەو كەسە پێشتر چەكفرۆشبووە و ئەو كارانەشی ئەنجامیداون هەندێكجار بۆ تاقیكردنەوەی چەكەكان بووە.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆکەی ببینە.. سپایدەرمان بەشێوەیەکی ترسناک خۆی دەکێشێت بە باڵەخانەیەکدا

بابەتی دواتر

چی لەبارەی تای خوێنبەربوونەوە دەزانیت کە لە عێراق بڵاوبووەتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەمریكا پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە دەكات

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەپاڵپشتیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، جنیڤەرگالیتۆ، جێگری…
Total
0
Share