ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆسەر کێڵگەی نەوتی ئێچ کەی ئێن، بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

دوێنێ شەو لەلایەن گرووپە لەیاسادەرچووەکان لە عێراق هێرشێكی تیرۆریستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی ئێچ كەی ئێن HKN لە سەرسەنگ لە سنووری پارێزگای دهۆک، كە لە ئەنجامدا، زیان بەر کێڵگەکە کەوتووە و بووەتە هۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنان تێیدا.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وێڕای ئیدانەكردن و شەرمەزاركردنی ئەم هێرشە تیرۆریستییە كە ئامانج لێی ژێرخانی ئابوری و سامانی خەڵكی هەرێمی كوردستانە، بەرپرسیارێتیی ئەم هێرشەش لە ئەستۆی ئەو لایەنەیە كە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتییەوە هێرشدەكرێت و زیان بە هەرێمی کوردستان و داهاتی سەرجەم عێراق دەگەیەنن، بۆیە داوا لە حكومەتی فیدراڵی عێراق دەكەین، ڕێگری لە هێرشەكان بۆ سەر خەڵكی مەدەنیی هەرێمی كوردستان و ژێرخانی ئابوری و كەرتی نەوت و غاز بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: لە پەرلەمانی عێراق واژوو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەكرێتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەناو هۆڵی پەرلەمان واژوو بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆدەكرێتەوە و  سەرجەم فراكسیۆنە…
Total
0
Share