ئەنجومەنی پارێزگا نووسراوی بۆ بەغداد كرد
تایبەتە بە شێوازی هێنانی نەوتی سپی بۆ سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە نووسراوی فەرمیی لیستی ئەو 193 تانكەرەمان بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق ناردووە كە ڕەزامەندی بدەن و نەوتی سپی بۆ پارێزگای سلێمانی ڕەوانە بكەن.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوای ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕەزامەندی دا بە ناردنی نەوتی سپی بۆ پارێزگای سلێمانی، دواتر داوای لیستی ئەو 193 تانكەرەی كرد تا نەوتی سپی بۆ پارێزگای سلێمانی بنێرێت و ئێمەش بە نووسراوی فەرمی وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراقمان دایەوە كە ڕەزامەندیی لەسەر لیستی ئەو تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنییانە بدەن تا نەوتی سپی بۆ پارێزگای سلێمانی بنێرن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، گواستنەوەی سووتەمەنییەكە لە ڕێگای كۆمپانیاوە ئەنجامدەدرێت، بەڵام دەبێت ڕەزامەندیی وەزارەتی نەوتی عێراقی لەسەر بێت و ئێمەش نووسرامان بۆ وەزارەتی نەوت و بریكاری وەزارەتەكە كردووە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

مووچەخۆران ئاگاداردەكرێنەوە<br>لەبارەی گواستنەوەی ڕاژەوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share