بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە کردار رووبەڕووی ئەوانە دەبینەوە کە دەبنە مایەی بێزارکردنی ژنان

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، بە کردار رووبەڕووی هەموو ئەوانە دەبینەوە کە دەبنە مایەی بێزارکردنی ژنان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، ئێمە بە چاوی رێزەوە لە پێگەی ژنانی ئازا و جوامێری گەلەکەمان دەڕوانین، هەمیشە داکۆکیکارێکی سەرسەخت دەبین بۆ پاراستنی ماف و هێنانەدی خواستەکانیان.

دەشڵێت، ژنانی ئێمە هەمیشە بەشێکن لە سەروەریی و شانازییەکانمان، رۆڵیان لە پێشخستنی کۆمەڵگەکەمان دیار و بەرچاو بووە و قـ.ـوربانییەکانیان بۆ هەموومان مایەی سەربەرزییە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئەوەش دەڵێت، لە رۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژی ژناندا بە شکۆوە یادی هەموو ئەو ژنە بوێرانە دەکەینەوە کە ماندوبوون و پێشڕەوایەتیی ژنانیان کردووە تاوەکو لە کایەکانی ژیاندا بەشێکی دانەبڕاوبن و جێدەستیان لە نەخشی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کوردەواری دیاربێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئێمە لەگەڵ ژنان دەوەستین و بە کردار رووبەڕووی هەموو ئەوانە دەبینەوە کە دەبنە مایەی بێزارکردنیان و توندوتیژی بەرامبەریان دەکەن، لە هەر شوێنێکدا پێویست بکات پارێزەری مافەکانیان دەبین، یەکێتی هەمیشە پاڵپشتی ژنان دەبێت و هاوکاریش دەبێت بۆ هێنانە پێشەوەی زیاتری ژنان لە تەواوی کایەکاندا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەروازەی باشماخ: رسووماتی گەشتکردن بە ئۆتۆمبێل کەمکراوەتەوە

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەروازەی باشماخ رایگەیاند، نرخی گەشتکردن بە ئۆتۆمبێل بۆ ئێران کەمکراوەتەوە و ژمارەی گەشتەکانیش ئازادکراوە. مەریوان کەریم…
Total
0
Share