بەهۆی هەورەبروسکەوە کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر راگیران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی هەورە بروسکەوە هێڵی ئینتەرنێتی بەڕێوەبەرایەتییەکە پچڕاوە و کارەکانیان راگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 خولەک هەورەبروسکەیەکی بەهێز لە تاوەری هێڵی ئەنتەرنیتی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانی دا به هۆیەوە راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان راوەستا.

داوایشیکرد، هاوڵاتییام سەردانمان نەکەن تا ئەو کاتەی سیستەم و هێڵی ئەنتەرنێت دەکەوێتەوە کار.

ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی هەمان هەورە بروسکەوە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە هاوڵاتییەک برینداربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: بۆ ڤایرۆسی هانتا ئامادەکاریمان کردووە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی تایبەت بە نەخۆشیی ڤایرۆسی هانتا بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئامادەکاری کراوە و هیچ توشبوویەکیش…
Total
0
Share